سوننه‌كان ڕێككه‌وتن و كورد و شیعه‌ش په‌رته‌وازه‌ن

هه‌ردوو لایه‌نى براوه‌ى سوننەکان ڕێککەوتن بە وەفدێکی ھاوبەش بچنە ناو دانوستانەکانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراقه‌وه‌ و كورد و شیعه‌ش په‌رته‌وازه‌ن و پاكێجی هاوبه‌شیان نیه‌.

سەرباری ناکۆکی و گرژییه‌كانى ڕابردوویان هه‌ر یه‌ك له‌ محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر كه‌ به‌ دوولیستى جیاواز به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد ڕێککەوتن پێکەوە و بەناوی پێکھاتەی سوننەوە بچنە ناو گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەتى داهاتووه‌وه‌.

سوننه‌كان له‌باره‌ى چی ڕێككه‌وتن؟

ئه‌مڕۆ بۆ جارى دووه‌م لە بەغداد وەفدی ھاوپەیمانیی ته‌قدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی لەگەڵ وەفدی ھاوپەیمانیی (عەزم) بە سەرۆکایەتى خەمیس خەنجەر، کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، حەلبوسی و خەنجەر ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کارنامەیەکی ھاوبەش ئامادە بکەن وه‌كو دوو لایه‌نى سه‌ره‌كى هه‌ڵبژاردن له‌ناو پێكهاته‌ى سوننه‌كاندا و به‌ یه‌ك پاكێج بیخەنە بەردەم لایەنە سیاسییەکان لە هاوبه‌شی بڕیاردان.

هه‌روه‌ها بەڕێوەبردنی دەوڵەت و چارەسەرکردنی چەند دۆسیەیەکی ستراتیژی تایبه‌ت به‌ سوننەکان لەوانەش دۆسیەی بێسەروشوێنکراوان، گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، مافی پارێزگا ئازادکراوەکانی دەستی داعش لە بودجەی گشتی و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە.

له‌ ڕاگه‌یاندراوى كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا باس له‌وه‌شكراوه‌، ته‌قه‌دوم و عه‌زم ڕێککەوتوون وەفدێکی دانوستانکاری ھاوبەش دروست بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و دانانی وادە بۆ کۆبونەوەی ھەفتانەی نێوان.

هه‌رچه‌نده‌ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پشكى سوننه‌كانه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌ردوولایان له‌سه‌ر كاندیدى هاوبه‌ش ڕێنه‌كه‌وتوون.

له‌ماوه‌ى ڕابردووشدا حەلبوسی و خەنجەر لەسەر ئەم پۆستە ناکۆک بوون، ھەردووکیان سەردانی به‌رپرسانى كورد و شیعه‌یان كردووه‌ و داوایان لێکرت لەنێوان خۆیاندا ڕێکبکەوون.

به‌پێی دوایین ئه‌نجامى ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆمسیۆن هه‌ردوو هاوپه‌یامنێتییه‌كه‌ 51 كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌سهێناوه‌.

كورد پۆستى كاندیدى سه‌رۆك كۆمارى یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه‌

هه‌رچه‌نده‌ به‌پێی ڕێككه‌وتنى نێوان یه‌كێتى و پارتى پۆستى سه‌رۆك كۆمار پشكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، به‌ڵام تائێستا كاندیدى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاریی نه‌كراوه‌، پارتى و یه‌كێتى به‌جیا دانوستانیان كردووه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو.

پێشتر بڕیاربوو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان پاكێجێكى هاوبه‌ش ئاماده‌ بكه‌ن و وه‌فدى هاوبه‌ش بۆ دانوستانه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت ئاماده‌بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و شانده‌ هاوبه‌شه‌ و هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نه‌كراوه‌.

پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهاته‌ى حكومه‌تى داهاتوو شیعه‌كانى په‌رته‌وازه‌كردووه‌

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ هه‌فته‌كانى پێشوو چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و سه‌در كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا له‌باره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و حكومه‌تى داهاتوو، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كیان بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ نه‌كردووه‌ و هه‌ردوولاش له‌ هه‌وڵی پێكهێنانى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى و پێكهێنانى حكومه‌تن.

‏”چێوەی هەماهەنگیی هێزە شیعییەكان” كە ئەو لایەنە سیاسییە شیعییانە دەگرێتەوە كە ‏ناڕازین لە ئەنجامی هەڵبژاردن و كۆمسیۆن بە ساختەكاری تۆمەتبار دەكەن، داوایەكی ‏یاساییان بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بەرزكردووەتەوە و تیایدا داوای پووچەڵكردنەوەی ‏ئەنجامەكان دەكەن.‏

لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی خاوەن نزیكەی 60-65 كورسین، بەڵام تائێستا هاوپەیمانیی ‏پەرلەمانییان ڕانەگەیاندووە.‏

‏”چێوەی هەماهەنگیی هێزە شیعییەكان” كە ئەو لایەنە سیاسییە شیعییانە دەگرێتەوە كە ‏ناڕازین لە ئەنجامی هەڵبژاردن و كۆمسیۆن بە ساختەكاری تۆمەتبار دەكەن، داوایەكی ‏یاساییان بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بەرزكردووەتەوە و تیایدا داوای پووچەڵكردنەوەی ‏ئەنجامەكان دەكەن.‏

لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی خاوەن نزیكەی 60-65 كورسین، بەڵام تائێستا هاوپەیمانیی ‏پەرلەمانییان ڕانەگەیاندووە.‏

هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌دریش خاوه‌نى 74 كورسی په‌رله‌مانییه‌ و وه‌كو براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌یه‌وێت كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ لیسته‌كه‌ى بێت.

بابەتی پێشتر

تۆیۆتا چاوەڕواننەكراوەكان بۆ كڕیارانی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ناوی كۆچبەرە قوربانی و بێسەروشوێنەكانی كەناڵی ئینگلیز بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share