بەهای دۆلار كەمێك دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار كەمێك دابەزی و 100 دۆلار بە 139 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 139 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسۆڕانی بواری ئابوری ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share