سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی شارەوانیدا بە ئامادەبوونی لیژنەی تایبەتمەند رێنماییەكانی دروستكرنی بینا لەسەر شەقامیی بازنەیی مەلیك مەحمود واتە 60 مەتری، كە ماوەیەكە كاری جددیی لەسەر دەكرێت تا بە تێكڕای دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن رێنماییەكان پەسەندكران.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەیدا رێنماییەكانی دروستكرنی بینا لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود واتە 60 مەتری كە ماوەیەكە كاری جددیی لەسەردەكرێت تا لەرووی تەلارسازیی و بەرزو نزمیی نهۆمەكان و شێوازی رووكاری دەرەوەیان سیمایەكی جوانترو سەردەمییانە بدات بە شارەكەمان و بە تێكڕای دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن رێنماییەكان پەسەندكران.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كارنامەی گفتوگۆكان خرایە بەرباس و چەند بڕیارێكی دیكە پەسەندكران.