نرخى نه‌وت گه‌یشته‌ سه‌روو 76 دۆلار

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌زربوونه‌وه‌ و به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت ‏بۆ سه‌روو 76 دۆلار به‌زربووه‌وه‌.‏

ئەمڕۆ ڕوژی یەكەمی مامەڵەی ئەم هەفتەیەی بازاڕه‌ جیهانییەكانە، نرخى نه‌وت ‏به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى نوێی تۆماركرد و به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى ‏برێنت به‌ 76.08 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.‏

هاوكات نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش بۆ 73.83 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.‏

ئاژانسی ڕۆیته‌رز هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان ‏لەبارەی كاریگەرییەكانی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن گەڕاندەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی دارایی

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لەبارەی گواستنەوەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی دارایی زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات. عەزیز…
Total
0
Share