کۆرۆنا لەناو چەوریی جەستەدا خۆی حەشاردەدات و هێرشدەکات

ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستلە جیهان هەڵناگرێت و ماوە ماوە کاریگەرییەکانی کەمدەبێتەوە و دواتر مەترسییەکی دیکە لەناو وڵاتانی جیهان بڵاودەکاتەوە.

لەتوێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکیدا زانایان ئاشکرایانکردووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا هێرشدەکاتە سەر چینی چەوری جەستە، بەهۆی خۆحەشاردان تێیدا وادەکات کەسانی قەڵەو زیاتر ڕووبەڕووی مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە و مردنیش ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا خانە چەورییەکان دەگرێت و هێرشدەکاتەسەر خانەکانی بەرگریی کەسەکە، بۆیە ڤایرۆسەکە کەسانی کێش زۆر دەکاتە ئامانج.

بەپێی توێژینەوەکە، ئەوانەی زۆرتر تووشی مەترسییەکانی نەخۆشییەکە دەبن ئەوانەن قەڵەون، یان نەخۆشیی شەکرەیان هەیە.

ئاماژە بەوەکراوە، مەترسیی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا کە زۆرینەی پێگەیشتووانی ئالودەی قەڵەوین زۆرە و ئاستی مردن تێیدا بەڕێژەی 50% بەرزدەکاتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم روونکردنەوە لەبارەى بڵاوبوونەوەى تاى خوێنبەربوون دەدات

تەندروستیى هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا تۆمارکردنى دوو حاڵەتى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون و گیانلەدەستدانى یەکەم حاڵەت رادەگەیەنێت. وەزارەتى تەندروستیی…
Total
0
Share