پێنج هەنگاو بۆ تەندروستییەکی باشتر

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە یادی 75 ساڵەی دامەزراندنیدا پێنج هەنگاوی بڵاوکردووەتەوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی تەندروستییەکی باشترت هەبێت لەوانەش:

– خەوی پێویست بکە
نەخەوتن بە گوێرەی پێویست لە کاتەکانی شەودا دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسییەکانی جەڵتەی مێشک و رەبۆ و کاریگەری لەسەر درێژبوونی تەمەن دەبێت، بنکەی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان حەوت سەعاتی وەک خەوی پێویست بۆ کەسانی پێگەیشتوو دیاریکردووە.

-خواردنی باش بخۆ
زۆرینەی توێژینەوەکان سیستمی خۆراکی دەریای سپی ناوەڕاستیان بە باشترین سیستمی خواردن داناوە، کە سەرنجی لەسەر بڕێکی زۆر لە سەوزەوات و میوە دانەوێڵە و زەیتی زەیتونە.

– راهێنانی وەرزشی بکە
توێژینەوە پزیشکییەکان سەلماندوویانە وەرزشکردن بۆ ماوەی 11 خولەک لە رۆژێکدا یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە دەدات.

-پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێزبکە
هەروەک چۆن رۆتینە جەستییەکان کاریگەرییان لەسەر تەندروستیی هەیە، رۆتینە دەروونییەکان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیش کاریگەرییان هەیە.
بۆ ئەوەی جەستەیەکی تەندروستت هەبێت لە گرنگی بە هاوڕێیەتی و دروستکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بدە.

 

-بوونی دڵەراوکێ هۆکارە بۆ بەشێک لە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و فشاری خوێن، جگە لەوەی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خەو و نەمانی متمانە و ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، لە بەرامبەریشدا پابەندبوون بە کاتی نووستن، دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی وەرزشکردن دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە و تەندروستییەکی باشت پێدەبەخشێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆرۆنا.. ژمارەی چاكبوونەوە لە جیهاندا 27 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌،…
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
Total
0
Share