ئەو خواردنانەی چارەسەری هەڵاوسانی سک دەکەن

هەڵاوسان و دروستبوونی غازات لەناو سکدا یەکێکە لەو کێشە تەندروستییە بەربڵاوانەی بەشێک لە خەڵکی تووشی دەبن و بێزاریان دەکات، شارەزایانی بواری خۆراکیش چەند خواردنێک بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکە دەستنیشاندەکەن.

پێگەی onlymyhealth بڵاویکردووەتەوە، دەکرێت لە رێگەی چەند خۆراکێکەوە چارەسەری کێشەی هەڵاوسانی سک بکرێت یان لایەنی کەم کەمبکرێتەوە، خۆراکەکانیش بریتین لە:

-زەنجەفیل، دەکرێت بە شێوەی چا بخورێتەوە یان تێکەڵ بە خواردنەکان بکرێت یان وەک تەواوکاری خۆراکی بەکاربهێندرێت.

-نەعنا، دەکرێت لە دوای نان خواردن چایەکی نەعنا بخورێتەوە و کاریگەری هەڵاوسانی سک نەهێڵرێت.

-ئەنەناس، یەکێکە لە باشترین میوەکان بۆ کەمکردنەوەی هەڵاوسانی سک و ئاسانکردنی هەرس کردن.

-پاپایا، یەکێکە لە میوە ئیستیوائییەکان، دەوڵەمەندە بە ئەنزیمەکان و یارمەتی هەرسکردن دەدات و هەڵاوسانی سک کەمدەکاتەوە.

-ماست، بەکتریای بەسوودی تێدایە و کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی هەڵاوسانی سک هەیە.

-بەیبون، خواردنەوەی کوپێک چای گوڵە بەیبون بە گەرمی لە دوای ژەمەکان کاریگەرییەکانی هەڵاوسانی سک کەمدەکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ: کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوو دەستدەکەین بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی فایزەر

بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی یەکەم ئاشکرایانکرد کە ڕەزامەندییانداوە لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەبەرئەوەی بەشێکی ئەندامانی لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە بەغدادان ناتوانین کۆببینەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ئاشکرای کە هەفتانە بەدواداچوون بۆ دۆخی کۆرۆنا دەکەن و…
Total
0
Share