پوتین: سیخوڕەكانی سی ئای ئەی لە حكومەتی ڕوسیادا كاریاندەكرد و لەناومبردن

ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا دەڵێت، “لە نەوەدەكاندا چەندین سیخوڕی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا لە حكومەتی ڕوسیادا كاریاندەكرد، من هەموویانم پاكتاوكرد و لەناومبردن”.

سەرۆكی ڕوسیا ئەو قسانەی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنێكی تایبەت بە گەشەپێدانی كۆمەڵی مەدەنیدا كرد و وتی، دوای هەرەسهێنانی یەكێتیی سۆڤیەت، ژمارەیەك سیخوڕی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا سی ئای ئەی لە ڕیزەكانی حكومەتی ڕوسیادا كاریاندەكرد.

وتیشی، “لە سەرەتای دوو هەزارەكاندا هەموویانم پاكتاوكرد و سزای تاوانكارییەكانیان وەرگرت، بەڵام بەشێك لەوانە لە نەوەدەكاندا وەك ڕاوێژكار و فەرمانبەری فەرمی لە حكومەتی ڕوسیادا كاریانكردبوو، درەنگ پێمانزانین و ئاشكرابوون”.

بەپێی وتەی سەرۆكی ڕوسیا، ئەو سیخوڕانە هەموویان سزادراون، چونكە “بە كاركردنیان لەگەڵ ئێمەدا لەكاتێكدا كارمەندی سی ئای ئەی بوون، تەنانەت یاساكانی ئەمریكاشیان پێشێلكردبوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share