له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏

نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر، كە نەخۆشخانەیەكی حكومییە، له‌ ‏ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، لەلایەن ستافی نەشتەرگەریی قورگ و لوت و ‏گوێ، نەشتەرگەرییەک بۆ پیاوێک ئەنجامدرا كه‌ کێشەی “دەنگ ناسکی”ی هەبوو، توانرا ‏دەنگی بگۆڕدرێت بۆ “دەنگی پیاوانە” و نەشتەرگەرییەکەش بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا.‏

نه‌خۆشخانه‌كه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌، بۆ یەکەمجارە ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە لە نەخۆشخانەی ‏ڕزگاری ئەنجامدەدرێت و له‌لایه‌ن چه‌ند پزیشكێكى پسپۆڕەوە ئه‌نجامدراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕۆژانەی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەنجامدراوە و هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت…
زیاتر ببینە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی جموجوڵە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە

سبەینێ یەکشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی هاتووچۆی گەشتیاریی و جموجوڵە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە. راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی…
Total
0
Share