ژینگەپارێزێک: پاڵاوگە نایاساییەکان ژینگەی دهۆکیان پیسکردووە

ژینگەپارێزێک ئاشکرایدەکات، بەهۆی زۆری دووکەڵی پاڵاوگە نایاساییەکان هەوا و ژینگەی شاری دهۆک پیسبووە، ئەمەش وایکردووە لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە شارەکە بە تەواوی دیارنەمێنیت.

سدیق جەلالەدین، ژینگەپارێزە لە پارێزگای دهۆک و نیگەرانى خۆى بۆ پیسبوونى ژینگەى شارەکە دەردەبڕێت و دەڵێت، “رێژەیەکی زۆر پاڵاوگەی نایاسایی و ئۆتۆمبێل لە دهۆک هەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی رێژەی پێویست لە سەوزایی، ژینگەی دهۆک پیسبووە”.

سەرەڕای بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ داخستن و نەهێشتنی پاڵاوگە نایاساییەکان، بەڵام لە دهۆک 34 پاڵاوگەی نایاسایی هەن کە بەردەوامن لە کارکردن، ئەمەش ژینگەی ئەو شارەی پیسکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share