ناگیلسمان: دەمانتوانی گۆڵی زیاتر لە بەرشلۆنە بكەین

جولیان ناگیلسمان، ڕاهێنەری بایرن میونشن دەڵێت، تیپەكەی دەیتوانی گۆڵی زیاتر لە ‏بەرشلۆنە بكات.‏

پاش بردنەوەیان لە بەرشلۆنە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر، ناگیلسمان وتی، “لە قۆناغی ‏كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاستێكی بەرزمان پێشكەشكرد”.‏

وتیشی، “بە گشتی لە ئاست و ئەنجامەكانی بایرن لە قۆناغی كۆمەڵەكان ڕازیم”.‏

ناگیلسمان باسی لەوەشكرد، تیپەكەی هەلی زۆری گۆڵتۆماركردنیان بەرامبەر بەرشلۆنە ‏دروستكردووە و دەیانتوانی بە ئەنجامی گەورەتر براوەبن.‏

بایرن میونشن لە شەش یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەر ‏شەشیان براوە بووە و بە 18 خاڵ و بە پلەی یەكەم گەیشتە قۆناغی شازدە.‏

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی چاڤی پاش شكستی بەرشلۆنە بەرامبەر بایرن میونشن

بابەتی دواتر

گایاردۆ لە ڕیڤەرپلەیت مایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share