بەهۆی مێسی-یەوە سۆشیال میدیای ئینتەر مەیامی قەرەباڵغ بووە

بەهۆی لیۆنێل مێسی-یەوە، پێگەکانی یانەی ئینتەر مەیامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 10 هێندە زیادیکردووە.

دەیڤید بێکهام، خاوەن پشک و سەرۆکی یانەی ئینتەر مەیامی دەڵێت، “ئەو شەوەی مێسی-مان بە هاندەران ناساند، ڤیکتۆریای هاوسەرەم وتی، سەیرە بەڕاستی، کەسێک چۆن دەتوانێت ئەو هەموو خەڵکە بەو جۆرە شادمان بکات، ئەوان مەبەستیان من نەبوو، مەبەستیان لیۆ مێسی بوو.”

پێدەچێت خۆشی و شادی ئینتەر مەیامی لە ڕووی بزنسەوە بە هەمانشێوە بێت.

ئینستاگرامی ئینتەر مەیامی پێش مێسی تەنها ملیۆنێک “فۆڵۆوەر”ی هەبووە، لەوەتەی مێسی چووەتە یانەکە، ڕێژەکە بۆ 10 ملیۆن زیادیکردووە.

لە تویتەر تەنها 176 هەزار “فۆڵوەر”یان هەبووە، لە ئێستادا گەیشتووەتە 696 هەزار.

لە فەیسبووک تەنها 600 هەزار “فۆڵۆوەر”یان هەبووە، دوای مێسی ڕێژەکە گەیشتووەتە نزیکی دوو ملیۆن.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ لە یانەیەکی ڕەزیلەوە بۆ لووتکە

بابەتی دواتر

سوید بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەی و راگرتنی کارەکانی لە عێراق دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا پاڵه‌وانی ئه‌وروپای تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی “نه‌یشن لیگ”

هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی ئیتاڵیا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌،…
Total
0
Share