نێیمار ژمارە (10) ی پێشکەشی ڕۆدریگۆ کرد

نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل، درێسی ژمارە (10) ی ئەفسانەیی پێشکەشی ڕۆدریگۆی یاریزانی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە.

ڕۆدریگۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بە (Podpah) ی ڕاگەیاندووە، “نێیمار پێی وتم، بێگومان لە داهاتوودا پێکهاتەی بەڕازیل بەجێدەهێڵم و ژمارە 10 دەبێتە موڵکی تۆ، بەڵام من نەمزانی چی وەڵام بدەمەوە، هەستم بە شەرمەزاری کرد، زەردەخەنەیەکم کرد و نەمزانی بە شێوەیەکی دروست چی پێ بڵێم.”

لاوە بەهرەدارەکەی ڕیاڵ مەدرید دەڵێت، “بە نێیمارم وت، کە دەبێت زیاتر بەردەوام بێت لەگەڵماندا، ژمارە 10م ناوێت و ناشمەوێت ئەو بڕیارە بدات، دوای وەڵامەکەم دەستی بە پێکەنین کرد.”

ژمارە (10) ی سیلیساو ژمارەیەکی ئەفسوناوییە، پێشتر ناودارانی وەک پیلێ، ڕۆناڵدینیۆ، زیکۆ، ڕیڤاڵدۆ و ئێستاش نێیمار پۆشیویانە.

ڕۆدریگۆ لە پێکهاتەکانی لاوانی بەڕازیل ژمارە 10ی پۆشیوە، بەڵام لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی یەکەم و یانەی ڕیاڵ هەرگیز نەیتوانیوە بە ژمارە دڵخوازەکەی بگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئیڵچی تۆمارکرد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیڵچی تۆمارکرد.…
Total
0
Share