ئەڵمانیا ڕاوێژکاری نوێی لەجێگەی ئەنگێلا مێرکڵ دیاریکرد

دوای چەند هەفتەیەک لە دانوستان، پەرلەمانی ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتسی وەک ڕاوێژکاری نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژارد، بەمەش بۆیەکەمجار حکومەتێکی بەهاوبەش لە سۆسیالیستەکان، لیبراڵییەکان و پارتی سەوز پێکدەهێنرێت.

لەیەکەم هەنگاوی دوای ڕادەستکردنی هاوپەیمانیی “ئاماژەی هاتوچۆ” بە پەرلەمان، ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵستی سۆسیالیستیی دیموکراتی وەک ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا دەستنیشانکرد، لەجێگەی ئەنجێلا مێرکڵی کریستیانی دیموکراتی.

شۆڵتس دەبێتە نۆیەم سەرۆکی کۆماری ئەڵمانیای یەکگرتوو، هەروەها چوارەم سەرۆکی سۆسیالیستیی دیموکراتییەکانە، بەڵام هاوپەیمانیی نێوان پارتی سەوز و لیبراڵییەکان یەکەمجارە لە مێژوودا.

شۆڵستی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی 395 دەنگی پەرلەمان تارانی بەدەستهێنا بەرامبەر 303 دەنگی ڕەتکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەلەمێكی ڕاوەماسی قەیرانێكی نوێ لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا دروستدەكات

پۆلیسی دەریاوانیی فەرەنسا دەستبەسەر بەلەمێكی ڕاوەماسیی بەریتانیدا دەگرێت، بەهۆی ئەوەی هاتووەتە نێو سنوورە ئاوییەكانی فەرەنسا، ئەوەش قەیرانێكی نوێ…
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند و 20 کەس گـ.ـیانیانلەدەستدا

دەسەڵاتی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە ئەفغانستان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری ئەفغانستانی هەژاند. دەسەڵاتەکە رایگەیاند، بومەلەرزەکە بە…
Total
0
Share