بەلەمێکی کۆچبەران رزگارکرا

بەلەمێکی کۆچبەران بە چەند سەرنشینێکەوە رزگارکرا، بەڵام چارەنووسی چەند کەسێکیان بە نادیاری ماوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەڕی جەزیرە بڵاویکردووەتەوە، لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی هێزە دەریاییەکانی قوبرسدا توانرا بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای قوبرس رزگاربکرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەلەمەکە بە درێژایی 55 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی قوبرس دووربووە و هەڵگری 20 سەرنشین بووە، بەڵام چارەنووسی چەند کەسێکیان تاوەکو ئێستا بە نادیاری ماوەتەوە و نقووم بوون.

هاوکات، پۆلیسی قوبرس روونیکردووەتەوە، لەپڕۆسەی گەڕان بەدوای ئەو چەند سەرنشینەدا لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی تایبەت و هێلیکۆپتەرەوە چاودێری بارودۆخەکەیان کردووە، بەڵام چارەنووسییان بە نادیاری ماوەتەوە و نەدۆزراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەیەکی لوتکە بۆ ماڵئاواییکردن لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەنجامدەدرێت

رۆژنامەی نایکی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، سەرکردەکانی وڵاتانی ئوستراڵیا، هیندستان، ئەمەریکا و ژاپۆن لە مانگی ئەیلولدا لە چوارچێوەی دیالۆگی ئاسایشی…
Total
0
Share