كازمی بۆ داعش: یەك بە یەك ڕاوتاندەنێین

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی مەخموری كرد و لە بارەگای میحوەری شەشی هێزەكانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا و پۆلیسی عێراقدا كۆبووەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، لە مەخمورە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ناوچەكە و هەڵوەستەكردن لەسەر ئەو پلانە ئەمنییە بابەتییانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی تیرۆر دانراون، هەروەها بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو پێشێلكارییە ئەمنییەی لەلایەن چەكدارانی داعشی تیرۆریستەوە كرا.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بەڵێنی ڕاوەدونانی یەك بە یەكی چەكدارانی ڕێكخراوی داعشی دا و وتی، “لێرەوە لە خاكی شەڕەوە بە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان دەڵێم: مەخڵەفێن، ئێمە لە بۆسەداین بۆتان و یەك بە یەكتان ڕاودەنێین، یەك بە یەكی فەرماندەكانتان ڕاودەكەین، بە سزای ڕەوایان دەگەیەنین، چەكدارەكانتان لە بۆسەی هێزە پاڵەوانە ئاسمانی و زەمینییەكانماندان، هێزەكانمان بە پێكهاتە  جیاوازەكانیانەوە بە هێز و ئازایەتییەوە لەسەر زەوی بەرامبەرتان وەستاون”.

مستەفا كازمی لە درێژەی وتەكەیدا ڕایگەیاند، “كۆمەڵگە بە هەموو پێكهاتە و ڕەنگەكانییەوە تیرۆری ڕەتكردووەتەوە و شەڕی لە دژی دەستوپێوەندە خائین و بەكرێگیراوە هەرزانەكانی بەرپاكرد”.

وتیشی، “گەلی عێراق یەك و یەكگرتووە لەبەردەم هەموو ئاڵنگارییەكاندا و هێزە ئەمنییەكانمان توانای بەرپەرچدانەوەی هەر كەسێكیان هەیە كە هەڕەشەبێت بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی كۆمسیۆن: گەرەنتی هەڵبژاردنێكی شەفاف لە هەرێمی كوردستان دەدەین

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، “گەرەنتی هەڵبژاردنێكی شەفاف لە هەرێمی كوردستان دەدەین”. جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی…
زیاتر ببینە

نەوتی عێراق: ئەو سێ کۆمپانیا ئەمریکییەی لە هەرێم کشاونەتەوە بە هیچ ناوێکەوە کارناکەن

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کشانەوەی سێ کۆمپانیای نەوتی ئەمریکیی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی ڕوونکردنەوەکە ئەو کۆمپانیایانە…
Total
0
Share