223 خێزانی دیکە کەمپی هۆلیان بەجێهێشت

223 خێزانی عێراقی کەمپی هۆلیان لە پارێزگای حەسەکەی سوریا بەجێهێشت و بەرەو عێراق بەڕێکەوتن.

شوکری حەجی، سەرۆکی فەرمانگەی دەرچوون لە کەمپی هۆل رایگەیاند، “ئەمە 11ـیەمین بەشی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆلە، کە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە کەمپەکەیان بەجێهێشتووە”.

وتیشی، ئەو 223 خێزانە، پێکهاتوون لە 832 تاک و پاش بەجێهێشتنی کەمپی هۆل، دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو خێزانانە بە زیاتر لە 20 پاس، لە رێگەی دەروازەی سنووریی یەعروبییەوە لە رۆژهەڵاتی حەسەکە، دەگوازرێنەوە بۆ عێراق.

کەمپی هۆل، بە کەمپی کەسوکاری چەکدارانی داعش ناسراوە، دەکەوێتە باشوورى رۆژهەڵاتى شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان؛ کەسوکاری چەکدارانی داعش دوای گەڕاندنەوەیان، لە کەمپەکانی جەدعە لە موسڵ دەهێڵدرێنەوە، دواتر تێکەڵ بە کەسوکار و کۆمەڵگە خۆجێیەکانی خۆیان دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: بڕیارەکەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەبارەی ئاوارەکانەوە کاری پێناکرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، “بڕیارەکەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەبارەی ئاوارەکانەوە کە وتبووی خەڵکی رەسەنی…
Total
0
Share