مالكی بۆ توركیا: ئیتر بەسە بۆردومانكردنی گوندەكانی هەرێمی كوردستان

نوری مالكی دژایەتیی خۆی بۆ لەشكركێشیی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت، ئیتر بەسە بۆردومانكردنی گوندەكانی هەرێمی كوردستان.

هیشام ڕكابی بەڕێوەبەری نووسینگەی نوری مالكی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا نیگەرانە لە لەشكركێشیی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان و وتی، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا لەبارەی هێرشەكانی توركیاوە، مالكی جەختیكردووەتەوە كە “پشتیوانیی هەموو ئەو دەنگە ئازادانە دەكات كە دژی پێشێلكارییەكانی توركیا بۆسەر سەروەریی عێراقن و هاوسۆزە لەگەڵ ئەوانەی بەهۆی بەردەوامیی هێرشەكانی توركیاوە لە زێد و ماڵی خۆیان ڕاگوێزراون و ئاوارەبوون”.

بەپێی وتەی ڕكابی، مالكی ڕایگەیاندووە، “جامەكە پڕبوو، ئیتر بەسە كردنەوەی سەربازگەی سوپای توركیا و بەردەوامبوونی بۆردومانكردنی گوندەكانی هەرێمی كوردستان”.

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وتویەتی، “نازانین ئەوانەی ئەم جەنگە لەگەڵ پەكەكەدا هەڵدەسووڕێنن بیر لە چی دەكەنەوە و كەی جەنگ كۆتاییدێت؟ ئایا گەلی كورد و مەسیحیمان لە ژێرباری ئەم جەنگەدا دەمێننەوە و بەردەوام ڕووبەڕووی كوشتن و ڕاگواستن دەبنەوە؟”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو به‌شه‌ خۆراكى مانگانه‌ له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا دابه‌ش ده‌كرێت

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكیاندا له‌وانه‌ش له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا دوو به‌شه‌ خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتییان…
Total
0
Share