ڕاگەیەندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەسڕەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەسڕەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “تەقینەوەكە لەڕێگەی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە كراوە”.

شانەكە پشتبەست بە ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بەسڕە ڕایگەیاندووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان چوار كەس بەهۆی تەقینەوەكەوە كوژراون و چوار كەسی تریش برینداربوون.

لە تەقینەوەكەدا دوو ئۆتۆمبێل سووتاون و بەشێك لە قوربانییەكان لەناو ئەو دوو ئۆتۆمبێلەدا بوون كە لە نزیكی ماتۆڕسكیلەكە بوون و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەكە دەكەن و زانیاریی زیاتر ئاشكرادەكەن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە بەسڕە ڕوویدا و سەرەتا نەدەزانرا تەقینەوەكە بەهۆی ئۆتۆمبێل یاخود ماتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراوەوە بووە و پۆلیسی بەسڕە دەیوت، “لە شوێنی تەقینەوەكە ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكی سووتاو هەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق رێگایەکی نوێ بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دەگرێتەبەر

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بڕیارە عێراق بە رێگای ئەلیکترۆنی شایستە داراییەکانیان دابەشبکات. حەیدەر نوری کرعاوی بەڕێوەبەری…
Total
0
Share