3500 تۆن دۆشاوی تەماتە گەیشت و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

سێ هەزار و 500 تۆن دۆشاوی تەماتە گەیشتووە بە بەندەری ئوم قەسڕ و وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، لە بەشەخۆراكی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرایكردووە، پێش دابەشكردنی دۆشاوی تەماتە بەسەر هاوڵاتییاندا، لە تاقیگە پشكنینی بۆ دەكرێت بۆ دڵنیابوون لە شیاویی بەكارهێنانی لە لایەن مرۆڤەوە.

جەختیشدەكاتەوە كە دۆشاوی تەماتە “لە باشترین براند و كارگەكانی جیهان” هاوردەكراوە و بە دوو كێشی جیاواز هاوردەكراوە كە 400 گرامی و 800 گرامین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق: گرێبەستی کۆڕەک تێلیکۆم هەڵوەشێندرایەوە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم هەڵوەشێندرایەوە. دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share