وەزارەتی نەوتی عێراق: هەر رێککەوتنێک لەبواری وزە دەبێت لە رێگای ئێمەوە بکرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق رێکەوتنیی نەوتیی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان رەتدەکاتەوە و جەختدەکاتەوە، نەوت هی هەموو عێراقییەکانە و هەر رێکەوتنێک لەو بارەیەوە بکرێت دەبێت لە رێگای کۆمپانیا عێراقییەکانەوە بێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشێک لە میدیاکان هەواڵی رێکەوتنێکی نوێی حکومەتی هەرێمیان لەبارەی وزەوە بە بەهای دەیان ملیار دۆلار بڵاوکردووەتەوە، ئێمە رێککەوتنەکە رەتدەکەینەوە، پێشێلکارییەکی روونی یاساکانی عێراقە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سامانی نەوت هی هەموو عێراقییەکانە هەر رێکەوتنێک لەوبارەیەوە بکرێت دەبێت لە رێگای حکومەتی فیدڕاڵەوە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە عێراق مەترسیدارن

پرسی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەعێراقدا مشتومڕی بەردەوامی لەسەرە، لێدوانە ‏فەرمییەكان لەوبارەیەوە باسلەوەدەکەن، ڕێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەناو ‏گەنجان…
زیاتر ببینە

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی كۆده‌بێتەوە

لایەنەكانی چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share