کازمی: خەڵکانێک هەن دەیانەوێت بە چەک هەڕەشە لە دەوڵەت بکەن

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، هێزە ئاسمانییەکانی عێراق چەند مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعشیان کردووەتە ئامانج و خەڵکانێک دەیانەوێت بە چەک هەڕەشە لە دەوڵەت بکەن.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە تویتەری خۆی بە زمانی کوردی ڕایگەیاند، ” ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییە قارەمانەكانمان هەڵمەتێكی سەركەوتوویان بۆسەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە ئەنبار ئەنجام دا، تا ڕیشەكێشكردنیان بەردەوام دەبین، خەڵكانێك هەن دەیانەوێت بەچەك هەڕەشە لە دەوڵەت بكەن، بەڵام دامەزراوەكانی و گەل بەرەنگاریان دەبنەوە، كەس لەسەروو بڕیاری دەوڵەتەوە نییە”.

ماوەی مانگێکە چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆسەر هێزە عێراقییەکان و بە تایبەت هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێکردووە، هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش سوپای عێراق و پێشمەرگەی لەیەک نزیک کردووەتەوە و ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی هاوبەشیان بۆ گوندی لێبهانی کەرکوک بوو.

بابەتی پێشتر

ئاسۆ مامەند: پەلامارەكانی داعش بێوەڵام و گورزی پێشمەرگە تێناپەڕێ

بابەتی دواتر

ڕۆژانە خواردنی ڤیتامین سی چی لە جەستەت دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share