ئەنجامی راپرسییەکان: کورسییەکانی یەکێتی بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکەن

بەپێی ئەنجامی چەند راپرسییەک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا، کورسییەکانی بە رێژەیەکی بەرچاو زیاددەکەن.

بەپێی ئەنجامی ئەو راپرسییانەی کە لەلایەن رێکخراو و ناوەندە ناوخۆیی و بیانییەکان، لەسەر ئەنجامی هەڵبژارنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدراون، لەسەر ئاستی هەردوو پارێزگای سلێمانی و کەرکوک، هیچ هێزێکی کوردستانی و عێراقی ناتوانێت کێبڕکێ لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بکات و دەنگ و کورسییەکانی یەکێتی لە هەڵکشاندا دەبێت.

هەر بەپێی راپرسییەکان، لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان، بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ و کورسییەکانی یەکێتی بە رێژەیەکی بەرچاو زیاددەکەن.

چاودێرانی سیاسی لەوبارەیەوە دەڵێن، ئەمە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە، کە ئەم جارە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەهێزی روودەکاتە بەغداد و خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات بەبێ جیاوازی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی پڕۆژەكانی بونیادنان و نوێكردنەوەی رێگاوبانەكان دەدات

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی پلان و پرۆژەكانیان بۆ بونیادنانی رێگاوبانەكان و قیرتاو و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان دەدات.
Total
0
Share