ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە لە عێراق ساڵی نوێی خوێندنی 2022 – 2023  بە بەشداری 12 ملیۆن خوێندکار دەستیپێکرد.

لەسەر بڕیاری عەلی حەمید دلێمی وەزیری پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ساڵی نوێی خوێندن لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستیپێکرد.

بە پێی ئەو زانیاریانەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ زیاتر لە 12 ملیۆن خوێندکار پەیوەندییان بە خوێندنگەکانیان کردووەتەوە، زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار منداڵی تەمەن شەش ساڵ چوونەتە پۆلی یەکەمی سەرەتایی”.

یەکێک لەو کێشانەی ساڵانە ڕووبەڕووی خوێندکارانی عێراق دەبێتەوە، کەمی ژمارەی خوێندنگا و کۆنی ژمارەیەک لە خوێندنگەکانە، لەو چوارچێوەیەشدا لە ساڵی پاردا وەزارەتی پلاندانان هەزار و 836 خوێندنگای لە پارێزگا جیاوازەکان دروستکردووە.

بە وتەی فەلاح قەیسی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق، “بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خوێندکاران و بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن پێویستمان بە 10 هەزار خوێندنگەی دیکە هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەرگای داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەرگای داواکاری بۆ کارکردن لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێتەوە. کۆمسیۆنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share