“پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابینبکرێت”
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم ئاشكراكرا

سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هاوئاهه‌نگيى سه‌ربازی له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقدا و بۆشايى و كه‌لێنى ئه‌منيى نێوانيان پڕبکرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، “نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆریستانى داعش و تێكشكاندنيان، ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى سه‌ربازيى تۆكمه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عيراقدا هه‌بێت و بۆشايى و كه‌لێنى ئه‌منيى نێوانيان پڕبكه‌نه‌وه تاكو پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى داعشى دوژمنى هاوبه‌شمان ببينه‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى وڵات ده‌كات”.

دەقی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و تێكشكاندنيان، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى سه‌ربازيى تۆكمه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عيراقدا هه‌بێت و بۆشايى و كه‌لێنى ئه‌منيى نێوانيان پڕ بكه‌نه‌وه تاكوو پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى داعشى دوژمنى هاوبه‌شمان ببينه‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى وڵات ده‌كات.

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/12/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتيى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌ربازى كرد كه‌ تيايدا به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زيرانى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا و فه‌رمانده‌ باڵاكانى پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسى ميحوه‌ره‌كان به‌ درێژاييى به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعشدا، به‌شدار بوون.

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا يادى شه‌هيدانى ئه‌م دواييه‌ى به‌رگرى له‌ كوردستان كرايه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستاندا گيانيان به‌خشى و به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارو‌دۆخى سه‌ربازى و به‌ره‌كانى به‌رگرى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵسه‌نگێران و تيايدا به‌ڕێزان فه‌رمانده‌ى ميحوه‌ره‌كان پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌كان و پێداويستييه‌كانيان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها به‌ڕێز وه‌ز‌يرى پێشمه‌رگه‌ش باسى له‌ پلان و ورده‌كاريى هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان و پێداويستييه‌ سه‌ربازييه‌كان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرايه‌وه‌ تيرۆرستان سوود له‌و بۆشايى و كه‌لێنه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ له‌ ناوچه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى سوپاى عيراقدا هه‌يه‌ و تيرۆستان بۆ هێرش و په‌لاماردان ده‌يقۆزنه‌وه‌ و لێيانه‌وه‌ دزه‌ ده‌كه‌ن تا له‌و سنووره‌ په‌لامارى پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكى سڤيلى ناوچه‌كه‌ بده‌ن.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى دا كه‌ بۆ دۆخى هه‌نووكه‌يى، به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان به‌په‌له‌ پێداويستييه‌ خێراكان، بۆ داهاتووش پێداويستييه‌كانى ديكه‌ى پێشمه‌رگه‌ دابين بكرێن و فه‌رمانده‌ و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد به‌ خێرايى دۆخى به‌ره‌كان و خاڵه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تيرۆرستان ڕێكبخرێنه‌وه‌ و كه‌موكوڕى و كه‌لێنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه‌، له‌ سه‌رتاسه‌رى ميحوه‌ره‌كانيش ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت.

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى كوردستان كرد كه‌ به‌ خوێن و گيان به‌رگرى له‌ هه‌رێمى كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانى ده‌كه‌ن و قاره‌مانانه‌ ڕووبه‌ڕووى دژومێنكى دڕنده‌ ده‌بنه‌وه‌، جه‌ختيشى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ خۆڕاگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، دوژمن ده‌به‌زێت و له‌ناوده‌چێت.

به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها خه‌ڵكى كوردستانى دڵنيا كرده‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌موو توانايه‌ك به‌رگرييان لێده‌كات و سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌ت و هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش، هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى پێويست بۆ سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ دابين ده‌كه‌ن.

بابەتی پێشتر

کوردێک خەڵاتی باشترین وێنەگری فێستیڤاڵی بۆڵیوودی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

ئیلۆن مەسك بە شەوێك 15 ملیار دۆلاری لەدەست دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ناوچه‌ كوێستانییه‌كان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى ‏كوردستان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن، به‌ڵام…
Total
0
Share