لە 10 مانگدا 2647 حاڵەتی توندوتیژیی دژی ژنان لە هەولێر تۆمارکراون

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، رایگەیاند، لە 10 مانگدا 2647 حاڵەتی توندوتیژیی دژی ژنان لە هەولێر تۆمارکراون.

سەفین تاهیر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ژنان-هەولێر، رایگەیاند، لە چوار ساڵی رابردوودا و بەراورد بە پێشووتر ژمارەی توندوتیژییەکان بەرامبەر بە ژنان کەمبوونەتەوە.

وتیشی، لە 10  مانگی ئەمساڵ دوو هەزار و 647 حاڵەتی توندوتیژیی دژی ژنان لە هەولێر تۆمارکراون.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی کە کێشەی زۆری دروستکردووە خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تەکنەلۆژیایە، بەتایبەت خوێندکاران رووبەڕووی زۆرترین مەترسی دەبنەوە بەروارد بە کەسانی دیکە.

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share