كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

زۆربەی شارەكان دەگرێتەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە درەنگانی سبەینێوە بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكان دەستپێدەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ كەشوهەوای سەرجەم شارەكان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا.

دەربارەی سبەینێش پێشبینیدەكات بارانبارین لە درەنگاندا لە زۆرینەی شارەكاندا دەستپێبكات و لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێریش پێشبینی بەفربارین دەكرێت.

ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا پێشبینیده‌كرێت ئه‌مساڵ ڕێژه‌ى بارانبارین له‌ ساڵى ڕابردوو زیاتربێت؟ پێشتر بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێم به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاندبوو، “به‌پێی دوایین ڕاپۆرتى كه‌شناسیی جیهانى، بارانبارین له‌م مانگه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كى باشنابێت و مامناوه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ڕێژه‌ى بارانبارینى ئه‌مساڵ باشترده‌بێت له‌ ساڵى ڕابردوو”.

پێشبینییەكانی كەشوهەوا:

 

بابەتی پێشتر

کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە پۆڵەندا بەهۆی سەرماوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

فاو: عێراق لەنێو ئەو 44 وڵاتەدایە كە پێویستییان بە هاوكارییە لەپێناو خۆراكدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share