جوتیارێك بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا

جوتیارێك كە بۆ رێگری لە زیانی بەراز تەلی كارەبای لە دەوروبەری كێڵگەكەی داوە بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا.

عەقید عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی کوڵەجۆ سەر بە قەزای کفری، تەرمی هاوڵاتییەک بە ناوی (محەمەد رەحیم فەرەج) گەیەندرایە پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار کە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدابوو.

بەوتەی کەسوکارەكەی ناوبراو جوتیارە و بە مەبەستی پاراستنی کێڵگەکەی لە بەراز کە لە ئێستادا مەرەزەی چاندووە، تەلی کارەبای لە دەوری کێڵگەکەی داوە، بەڵام کارەبا گرتوویەتی و لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە، وەك ئەوەی وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی پێدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: نمونەی DNA لە تـ.ـەرمەکە وەردەگرین

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو تـ.ـەرمەی دۆزراوەتەوە زانیاری دەخاتەڕوو. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئاگاداری…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”. د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share