چەمچەماڵ.. بەهۆی دەستکاریکردنی گولـلە ئاربیجییەوە سێ منداڵ برینداربوون

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی “هەڕێنە”ی نزیک قادر کەرەم، بەهۆی دەستکاریکردنی گولـلە ئاربیجییەوە سێ منداڵ برینداربوون.

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “منداڵەکان تەمەنیان هەشت ساڵ و 10 ساڵ و 15 ساڵە و دوای تەقینەوەی گولـلە ئاربیجییەکە پێیاندا گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ و باری تەندروستیان جێگیرە”.

وتیشی، “لە ئێستادا منداڵەکان لەژێر چاودێریدان، ئەگەر بزانین تەندروستیان ناجێگردەبێت ڕەوانەی شاری سلێمانیانیان دەکەین”.

بە وتەی وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، بریندارەکان لە تەمەنێکدا نین چەکەکەیان بەکارهێنابێت، بەڵکو وەک دەردەکەوێت دەستکاری گولـلەکەیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەکەی مەنسور بارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و سەرچاوەکانی داهاتی ناڕوونن

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکەی مەنسـ.ـور بـ.ـارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و داهاتەکانی دەچنەوە بۆ خودی مەنـ.ـسور…
Total
0
Share