راگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، پاش کۆبوونەوەی نێوانیان لە پیرمام، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ 14ـی تەمموزی 2025 مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد و کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی ئەنجامدرا، سەبارەت بە رووداو، پێشهاتەکان، کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بەتایبەتی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە و لێکدانەوەی هەموو رەهەندەکان، لەڕووی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێتەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە چوارچێوەی دەستووردا بە ئاراستەی چارەسەرکردن بە هاوئاهەنگیی هەردوولا بهاوێژرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا باسلەوەشکراوە، “بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخانبوو بۆ زیاتر پتەوکردنەوەی پەیوەندیی یەکێتی و پارتی بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنین و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەین. لێرەدا، کۆبوونەوە جەختی لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کردەوە کە هاوکار و پشتیوان بن لە چارەسەری ئەم کێشەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلان و رێگاچارەسەری پێویست بۆ کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

لە شەش مانگدا لە سلێمانی و هەڵەبجە 255 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئاماری شەش مانگی ڕابردووی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە ئەمساڵ بەراورد بە…
Total
0
Share