ئالێگری بەڵێنی بەهێزبوونەوەی یوڤانتۆس دەدات

ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری یوڤانتۆس بەڵێن دەدات ئەوپەڕی توانای خۆیان بۆ ‏بەهێزبوونەوەی یوڤانتۆس خەرج بكەن.‏

لە پاش بردنەوەیان لە یانەی سالیرنیتانا، ئالێگری-ی ڕاهێنەری یوڤی دڵخۆشیی خۆی بە ‏ئاستی یاریزانەكانی پیشاندا و جەختی لەوە كردەوە، دوای شكستەكەی ئەتلەنتا ‏وەڵامدانەوەیان بووە.‏

پێشی وایە تیمەكەی پێویستی بەوەیە جووڵەی تۆپ خێراتر بكات، جەختیشیكردەوە كە ‏‏”چیتر نابێت هیچ خاڵێكی دیكە لەدەست بدەین”.‏

ڕاهێنەرەكەی یوڤانتۆس باسیشی لەوە كرد، ئەوان لە 4 یاریی ڕابردوودا 11 خاڵیان ‏لەدەستداوە، كە ئەوەش بەتەواوی لە ڕكابەریی نازناوەكە دووریخستوونەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

مۆلەر تۆڵەی تۆپە ئاڵتونییەكەی مێسی لە بەرشلۆنە دەكاتەوە

بابەتی دواتر

مانچینی پاڵێوراوێكی نوێیە بۆ ڕاهێنەرایەتی مانچستەر یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتووی مباپی بەچی دەگات؟

داهاتووی مباپی کێشەى گەورەى ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمانەو نایانەوێت یاریزانەکە بەرەو مەدرید هەنگاو بنێت. وەرزی رابردوو مباپی گرێبەستەکەى…
Total
0
Share