(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید یاری لوتکەی لە ئیشبیلیە بردەوە

ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر ئیشبیلیە تۆمارکرد

ئەمشەو، شەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانچێز پێزخوان بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر ئیشبیلیەی ئەندەلوسی تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی زێدان و لوپێتیگی سەرنجیان لەسەر جموجۆڵە تاکتیکیەکان بوو، یاریگایان بەڕوویدا یەکدیدا داخست، هێرشبەرانی هیچ یەکێک لە دوو جەمسەرەکە سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 56 ئەستێرەکانی شاهانە بە هێرشی هەڵگەڕاوەی ڕێکخراو گووشاریان لەسەر گۆڵی ئیشبیلیەی خانەخوێ دروستکرد و گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، گۆڵەکەش بە هەڵەی یوسف بونۆی گۆڵپارێز تۆمارکرا.

بە درێژایی ماوەی تایمی دووەم، یاریزانانی لوپێتیگی لە ڕووەکانی هونەری و تاکتیکیەوە وەک جەمسەری بەهێز دەرکەوتن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە ڕەخساندنی هەلی ڕاستەقینەی گۆڵکردن و یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، شاهانەی مەدرید بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی لالیگایان گرتەوە، هەروەها یانەی ئیشبیلیە بە 16 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی جێگیربوون.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی 2-1 فولهام

بابەتی دواتر

ئیشبیلیە 0-1 ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share