کێ دەڵێت مێسی کۆتاییهاتووە؟

لەم وەرزەدا لیۆ مێسی لە تۆماری گۆڵدا وشک بووەتەوە، بەڵام لە ڕووی ئامارەوە بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێی ئەوروپا دەمێنێتەوە.

مێسی لە پاریس سان جێرمان دووچاری ئاستەنگی بوو، بۆیە تەنها سێ گۆڵی لە 20 دەرکەوتنیدا لە خولی فەرەنسا تۆمار کردووە، ئەوەش دەریدەخات کە ڕێگەی گۆڵکردنی ون کردووە.

لە کاتێکدا ڕێژەی گۆڵەکانی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو دابەزیوە، ئەو هێشتا دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە پاریس سان جێرمان، ئەویش ڕۆڵی ڕەخساندنی گۆڵە و لە دوواین یارییدا بەرامبەر کلێرمۆن فوت سێ گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

گرافیکێکی نوێ کە لەلایەن (FBREF) و دوای کۆکردنەوەی داتا لە سەرجەم خولە گەورەکانی ئەوروپا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە مێسی لە تەمەنی 34 ساڵیدا لەڕووی ڕەخساندنی گۆڵەوە کاریگەرترینە (12 گۆڵ).

گرافیکەکە نیشانی دەدات کە ترێنت ئەلێکساندەر-ئارنۆڵد لە هێڵکارییەکەدا هاوشانی جۆشوا کیمیچ و نێیمار لە دوای مێسی-یەوە لە لووتکەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی بواتینگه‌وه‌ ئاشکراکرد

به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی یانه‌ی بایرن میونشن، ئۆلیڤه‌ر کان دووپاتیده‌کاته‌وه‌، یانه‌که‌یان ده‌ستبه‌رداری جیروم بواتینگ نابێت. بۆندی به‌رگریکاری…
Total
0
Share