دورانت بە چوار یاریزان

یانەی فینێکس سەنز لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بۆ یاریی باسکە (NBA) لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کێڤن دورانتی ئەفسانە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکانی (ئی ئێس پی ئێن)، بەرێوەبەرانی سەنز ڕەزامەندییان نیشانداوە بەرامبەر بە جێبەجێکردنی خواست و داواکارییەکانی دورانت، بەو مەرجەی تاوەکو کۆتایی وەرز درێسی سەنز بپۆشێت، یاریزانەکەش ڕەزامەندی نیشانداوە.

لە بەرامبەر ئەم هەوڵەدا، پێنجەمی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی خۆرئاوا ناچارە دەستبەرداری چوار لە یاریزانەکانی ببێت، بۆ ئەو مەبەستەش ناوەکانی کام جۆنسن، جای کرودەر، مایکڵ برێدجیز و یەکێکی دیکەش کە ناوەکەی ئاشکرا نییە، خستووەتە لیستی فرۆشتن و ئاڵوگۆڕەوە بۆ ڕەشنووسی وەرزی 2028.

دورانت لە 2019وە بۆ تیمی برۆکلین نێتس یاریدەکات، هەنگاونانی بەرەو فینێکس سەنز دەبێتە بەهێزترین گرێبەستی (NBA) لە 2023دا، هاوشانی ڕاسبرۆک کە ئەگەر هەیە تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز بەجێبهێڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی لوتکه‌ی گرته‌وه‌ و بارسا چاره‌نوسی که‌وته‌ یاریگای ئالیانز ئارینا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share