نەوت کەمترین نرخی لە سێ مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد

نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێژەی زیاتر لە 2% دابەزی بەهۆی ڕاپۆرتە میدیاییەکان سەبارەت بە گومان لە کاریگەریی ڤاکسینەکانی دژە COVID-19 بۆ ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.

سەرۆکی کۆمپانیای دەرمانی مۆدێرنا بۆ ڕۆژنامەی Financial Timesـی ڕاگەیاند، پێیانوانییە ڤاکسینەکەیان دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کاریگەربێت وەک چۆن پێشتر بۆ گۆڕاوی دەلتا کاریگەربووە.

هەردوو جۆری نەوتی خاوی برێنت و خاوی تەکساس زیاتر لە دۆلارێک لە نرخەکانیان لەدەست دا، نرخی نەوتی خاوی برێنت 1.82 دۆلار و ڕێژەی 2.5% دابەزی و گەیشتە 71.62 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 1.61 دۆلار و ڕێژەی 2.3% دابەزی و نرخەکەی بوو بە 68.34 دۆلار.

ڕۆژی هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزیکەی 12% دابەزی و هۆکارەکەشی بۆ ترسی وڵاتانی جیهان لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و ڕیکكارەکانی پەیوەست بە داخستنی گەشتە ئاسمانییەکان لەلایەن وڵاتانەوە دەگەڕێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە شەپۆلێک هێرشی تیرۆریستی لە جیهاندا

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی هەواڵگرییدا، هۆشداری دەدات لەوەی تیرۆریستان پلانی کۆمەڵێک هێرشی تیرۆریستییان داناوە تاوەکو لە دوای دەرچوونی وڵاتانی…
Total
0
Share