میدیاکانی ئێران: ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات

کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات.

کەناڵەکە لە هەواڵێکدا ئاماژە بەوەدەکات، “لە وەڵامی بانگەوازی بەکارهێنەران بۆ دابینکردنی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینک بۆ خەڵکی ئێران، ئیڵۆن مەسک خزمەتگوزارییەکە بۆ ئێران چالاک دەکات”.

دەشڵێت، ئەم کارەی مەسک دوای ئەوە هات، بەشێکی هاوڵاتییانی ئێران داوایان لە ملیاردێرەکە کرد، کە بە دابینکردنی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر، یارمەتیی بەرەنگاربوونەوەی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ئێراندا، بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share