وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: دەبێت لە دەستووری نوێی سوریادا كورد دانی پێدا بندرێت

ئانالینا بێربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، دەبێت سوریا مافی تەواوی كەمینەكان بدات و دان بە تەواوی مافەكانی كوردیشدا بندرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك وڵاتەكەمان ئامادە نییە هاوكاریی داریی توندڕەوەكانی سوریا بكات.

وتیشی، “دەبێت سوریا لەسەر بنەمای پێكەوەیی، ئاشتەوایی و پێدانی ماف بە كەمینەكان بونیاد بندرێتەوە و مافی تەواوی كەمینەكانی ئەو وڵاتەش پارێزراو بێت”.

سەبارەت بە كوردیش وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەوەشكردەوە، “دەبێت لە دەستووری نوێی سوریادا بەتەواوەتی دان بە كوردا بندرێت و مافەكانیان بدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکڕیزی زامنی هێنانەکایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکڕیزی زامنی هێنانەکایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا. سەعدی…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت ئەمشەو…
Total
0
Share