وتەبێژی حکومەتی عێراق: کاروانێکی گەورەی دۆلاری کاش دەگاتە عێراق

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایدەکات، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە ناردنی دۆلاری کاش بۆ عێراق و لەم ڕۆژانەدا کاروانێکی گەورەی دۆلاری کاش دەگاتە عێراق.

حەیدەر عەبدوی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق و ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەبارەی بەردەوامیی ناردنی دۆلاری کاش بۆ عێراق، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاروانێکی گەورەی دۆلاری کاش دەگاتە عێراق.

وتیشی، ئەم لێکتێگەیشتنە بەرئەنجامی ئەو پێشکەوتنەیە کە عێراق بەدەستیهێناوە لە بەهێزکردنی سیستەمی چاودێریی بەسەر دابەشکردنی دۆلار و ڕێکخستنی بەکارهێنانەکان و ڕاگرتنی حاڵەتەکانی خراپ بەکارهێنانی دراوی بیانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگدانی ناردە دادگای فیدراڵی

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی وێستگە تانەلێدراوەکان، ئەنجامەکەی بۆ دەستەی دادوەری…
Total
0
Share