پێنج باشترین لێدەرانی پەناڵتی بە درێژایی مێژووی تۆپی پێ

 

سەرەڕای ئەوەی هاندەران پێیان وایە پڕۆسەیەکی ئاسانە، بەڵام ئاڕاستەکردنی پەناڵتی بە شێوەیەکی پراکتیکی زەحمەتە بۆ یاریزانان و تەنانەت گۆڵپارێزانیش.

یاریزانانی سەردەمی نوێی تۆپی پێ چەندین تەکنیکی جیاواز و ناوازە بەکاردەهێنن بۆ خەڵەتاندنی گۆڵپارێزان، لە بەرانبەردا ئاستی جەستەیی و خوێندنەوە و سەرنجدانی گۆڵپارێزان وزەیەکی زۆریان بەگەڕدەخات تەنها بۆ ڕەتکردنەوەی لێدانێک.

لێدەرانی پەناڵتی لە ئەگەری لەدەستداندا دووچاری بێزاری و خەمۆکی دەبن و بە پێچەوانەوە ورەیان بەرزدەبێتەوە، هەمان هاوکێشە بەسەر گۆڵپارێزانیشدا جێبەجێدەبێت.

پەناڵتی لە جیهانی تۆپی پێدا بووەتە جەنگی سەرنجدان و ژیریی یاریزانان بەرانبەر گۆڵپارێزان، بۆیە هەمیشە یانەکان کەسێک یاخود یاریزانێک بۆ ئەم مەبەستە ڕادەسپێرن، کە لەوانەی دیکە ژیری و هێزی لێدانی باشتر و بەهێزترە.

پرسیاری زۆرینەی هاندەران ئەوەیە: ئایا لەم سەردەمە و سەردەمەکانی ڕابردوودا کام یاریزانانە لە لێدانی پەناڵتیدا باشترین و سەرکەوتووترین بوون، داتا و ئامارەکان وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنەوە و بەم شێوەیە پۆلینی پێنج باشترین لێدەری پەناڵتییەکان دەکەن بە درێژایی مێژووی کۆن و نوێی تۆپی پێ:

 

  1. زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ: زەبەلاحە سویدییەکە لە سەرجەم ئەو یانانەی یاری بۆکردوون هاوشانی هەڵبژاردەی سوید 97 لێدانی پەناڵتی ئاڕاستەکردووە و 83 گۆڵی تۆمارکردووە، مەحاڵە یاریزانێک بوونی هەبێت بە ئامادەبوونی زڵاتان پەناڵتی ئاڕاستەبکات.

٤. فرانچیسکۆ تۆتی: شازادەی ڕۆما لە ژیانی وەرزشییدا 307 گۆڵی تۆمارکردووە، ئاستی هونەری یاریزانە ئیتاڵییەکە تەنها لە یاریکردندا نەبووە، بەڵکو ژیرییەکەی ڕێگەی پێداوە لێدەری پەناڵتییەکان بێت، 105 پەناڵتی ئاڕاستەکردووە و 86 گۆڵی تۆمارکردووە، خاوەنی ڕیکۆردی مێژووییە لە لێدانی پەناڵتی لە خولی ئیتاڵیا (71 پەناڵتی لە کالچیۆ ئاڕاستەکردووە).

٣. گایزکا مێندێتا: یەکێکبوو لە ئەفسانەکانی ئیسپانیا و یانەی ڤالێنسیا، لەکۆی 37 لێدان 34 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەم یاریزانە بە لێدانە خێرا و ناوازەکانی ناسرابوو لە جێبەجێکردنی پەناڵتییەکاندا.

٢. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال و یانەی یوڤانتۆس، یەکێکە لە باشترینەکان بۆ ئاڕاستەکردنی پەناڵتی، تاوەکو ئێستا 154 پەناڵتی بەدرێسی سەرجەم یانەکان و هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە ئاڕاستەکردووە، 129 گۆڵی تۆمارکردووە و 25 پەناڵتیشی لەدەستداوە.

  • مات لی تیزیەر: یاریزانە ئینگلیزییەکە بە پادشای ئاڕاستەکردنی پەناڵتی ئەژماردەکرێت، لە ژیانی وەرزشییدا 161 گۆڵی تۆمارکردووە و 100 گۆڵی بەدرێسی یانەی ساوزامپتنەوە بووە، لە لێدانی پەناڵتیدا هاوتای نەبووە و ڕێژەی لەدەستدانی سفر بووە، کۆی گشتی 48 پەناڵتی ئاڕاستەکردووە و 47 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چه‌ند هۆکارێک وایانکردووه‌ یاریکردنی سیتی بۆ ڕکابه‌ران ئاشکرابێت

مانچسته‌ر سیتی له‌م وه‌رزه‌دا به‌پێی پێویست ده‌رنه‌که‌وتووه‌ و له‌ زۆرینه‌ی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌کاندا نه‌یتوانیوه‌ بردنه‌وه‌ تۆماربکات. ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا له‌م وه‌رزه‌دا…
زیاتر ببینە

بارتۆمیو و بۆردی کارگێری به‌رشلۆنه‌ ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه‌

  ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ له‌دوای وه‌ڵامی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا، بۆردی کارگێڕی و سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه‌.…
Total
0
Share