بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی كەركوك ڕاپێچی بەردەم دادگا دەكرێت

شاری كەركوك

بەهۆی زیانپێگەیشتنی ژمارەیەك هاوڵاتیی كەركوك لە پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون، دەستەی ‏دەستپاكیی عێراق دەڵێت، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی پارێزگاكە ڕاپێچی بەردەم دادگا ‏دەكرێت.‏

دەستەی دەستپاكی ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر سەبارەت بەو سكاڵایانەی لەلایەن ‏ژمارەیەك لە هاوڵاتییانەوە، كە گرێبەستی كڕینی یەكەی نیشتەجێبوونیان لە یەكێك لە ‏كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوونی كەركوك كردووە، پێیگەیشتووە.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە، دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك كۆتایی بە گرێبەستی ‏یەكێك لە كۆمپانیاكانی بەڵێندەریی تایبەت بە دروستكردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون هێناوە، ‏لەگەڵ كشانەوەی مۆڵەتی كاركردن و ڕادەستكردنی بە كۆمپانیایەكی دیكە، بەهۆی ‏پابەندنەبوونی ئەوەی دووەمیان بە بەندەكانی گرێبەستەكە، زیانی گەورە بەو هاوڵاتییانە ‏گەیشتووە كە گرێبەستی كڕینی یەكەكانیان كردووە.‏

ڕوونیشیكردوەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی، كەمتەرخەمی و ‏نادروستیی ڕێوشوێنە پەیڕەوكراوەكان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك ‏لەئارادابووە، كە بووەتەهۆی زیانگەیشتن بە هاوڵاتییان، بەهۆیەوە دادگای لێكۆڵینەوەی ‏كەركوك، لە ئاكامی زانیارییەكانی بەردەستی، فەرمانی ڕاپێچكردنی بۆ بەڕێوەبەری ‏وەبەرهێنانی پارێزگاكە كردووە.‏

فەرمانی ڕاپێچكردنەكە بەڕێوەبەری پێشووی وەبەرهێنانی كەركوكیشی گرتووەتەوە، كە ‏دادگا داوای چارەنووسی كردووە، بەهۆی ئەوەی لە دۆسیەی دیكەدا سزای بەسەردادراوە، ‏وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە و دەشڵێت، دادگا بڕیاری ‏دەستبەسەركردنی گومانلێكراوی یەكەمی داوە، جگە لەوەی پێشتر بڕیارێكی دیكەی ‏هەبووە بۆ ڕاپێچكردنی هەردوو بەڕێوەبەری بەشەكانی یاسایی، ئابوری و هونەریی ‏دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگا.‏

پێشتر دەستەی دەستپاكی ئاشكرایكرد لە 111 پرۆژەی ئاراستەكراوی دەستەی وەبەرهێنانی ‏كەركوك، 86 پرۆژەیان كاركردن تیایاندا سفر% بووە، كە كۆمەڵگای نیشتەجێبوون، ‏بازرگانی، هۆتێل، مۆڵ، نەخۆشخانە، زانكۆی ئەهلی و هیدیكە لەخۆدەگرێت.‏

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هێشتا مەترسیی داعش ماوە

بابەتی دواتر

بەهۆی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە ئیسرائیل دەرگای بەسەر جیهاندا داخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆبونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەوە بوو کە لەگەڵ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییداین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو…
Total
0
Share