مه‌رجى نوێ بۆ گه‌شتكردنى هاوڵاتییان بۆ ئێران ڕاگه‌یه‌ندرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان سەرجەم هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ‏ئاگاداردەکاتەوە کە لەکاتی گەشتکردنیان بۆ ئێران پێویستە کارتی ڤاکسین، پشکنینی ‏کۆرۆنا و ڤیزای ئێرانیان پێبێت.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم ئاماژه‌ى ‏به‌وه‌كردووه‌، گەشتیار لە کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەروازەی ‏نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئەگەر کارتی ڤاکسینی هەبێت، پێویست بە پشکنین ناکات، ‏بەڵام ئەگەر کارتی پشکنینی نەبوو، ئەوا پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت.‏

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، گەشتیارە ئێرانی و بیانییەکان لەکاتی گەشتکردنیان بۆ ئێران ‏پێویستیان بە کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرونا نابێت، بەڵام لەکاتی هاتنیان بۆ هەرێمی ‏کوردستان پێویستە پشکنینی کۆرونا بکەن، تەنها ئەوانە نەبن کە نیشتەجێی هەرێمی ‏کوردستانن و کارتی نشینگەیان هەیە و کارتی ڤاکسینیان وەرگرتووە.‏

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئامانجی ‏ڕێنماییەکان بەمەبەستی ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە به‌پێی دوایین ‏ئاماری وەزارەتی تەندروستی زیاتر لە 374 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ‏کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 6840 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 361 هەزار ‏تووشبووش چاکبوونەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. خۆپیشاندانەکانی ئەسفەهان قوربانی و دەستگیركردنی تێکەوت

بابەتی دواتر

جەیمس لە کەمتر لە هەفتەیەکدا سزای دووەمی بەسەردا سەپێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share