کەشناسێک: هەینی دەتوانن گەشت و سەیرانی خۆتان بکەن

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، هەینی لە چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان هەستی بە گەرمای بێزارکەر دەکرێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوا سەقامگیردەبێت و باران نابارێت، هاوڵاتییان دەتوانن بۆ سەیران کردن بچنە دەرەوە، بەگشتی کەشێکی بەهاری و تا ڕادەیەک گەرم دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو پێنج پلە بەرزدەبێتەوە.

باسی لەوەشکرد، لە ناوچەکانی هەولێر، گەرمیان و کەرکوک هەست بە گەرمای بێزارکەر دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان لە بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان تەوتین بكەن. دیلان غەفور، ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share