بەڕێوەبەری كارەبای دەربەندیخان دەستگیركرا

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر دیارنەمانی ستوونی كارەبا، بەڕێوەبەری كارەبای دەربەندیخان دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی ورد دەستیپێكردووە.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەسەر دیارنەمانی چەند ستوونێكی كارەبا، بەڕێوەبەری كارەبای دەربەندیخان دەستگیركراوە كە بەپێی ماددەی 316 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە بڕیاری دادوەر بەڕێوەبەری كارەبای دەربەندیخان دەست بەسەر دەبێت تا ئەو كاتەی دۆسییەكەی یەكلادەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تای خوێنبەربوون: هەر گومانلێکراوێک بمرێت دەبێت هۆکارەکەی بسەلمێنرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێکار و ڕێنماییەکان، هەروەها زانیاری و هۆشیارییەکانی لەبارەی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەت…
زیاتر ببینە

کەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە تەواودەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا، پڕۆژەی نۆژەکردنەوەی تۆڕی کارەبای دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە، تەواودەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share