ناونرا ئۆمیكرۆن
تەندروستیی جیهانی گۆڕاوە نوێكەی خستە ڕیزبەندیی ئەو ڤایرۆسانەی ‏‏مایەی نیگەرانین

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو گۆڕاوە نوێیەی کۆرۆنا کە لە باشووری كیشوەری ئەفریقا سەریهەڵداوە، لەڕیزبەندیی ئەو ڤایرۆسانەدا دانا کە “مایەی نیگەرانین”، هەروەها ڤایرۆسەکە بەناوی “ئۆمیکرۆن”ـەوە جێگیرکرا.

کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی هونەریی سەربە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئەو ڤایرۆسە نوێیەی لە باشووری ئەفریقا بڵاوبووەتەوە، کۆبووەوە، ڤایرۆسەکەیان لە ڕیزبەندیی ڤایرۆسە “جێ نیگەرانییەکان” دانا.

هەروەها ڕێکخراوەکە ڤایرۆسی B.1.1.529ـی بە “ئۆمیکرۆن” ناوبرد.

لە دوای کۆبوونەوەکە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ژمارەیەک توێژینەوەی نوێ لەبارەی ڤایرۆسەکەوە هەن و پسپۆڕان بەدوای ئەوەوەن بگەنە ئەنجامی ڕوون لەبارەیەوە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش هەر هەنگاوێک پێویستبکات بەپێی ئەنجامەکان دەیگرێتەبەر.

WHO بەپێی ئەو ئەنجامە سەرەتاییانەی لەبەردەستیدایە، ڤایرۆسەکەی لە ڕیزبەندیی ئەو ڤایرۆسانە هەژمارکرد کە مایەی نیگەرانین، پێشتریش گۆڕاوی دەلتا کە زۆرترین بڵاوبوونەوەی هەبوو لە جیهاندا، لە هەمان ڕیزبەندیدا دانرا.

گۆڕاوی B.1.1.529 “ئۆمیکرۆن”، بۆ یەکەمجار لە ژمارەیەک لە وڵاتانی باشووری ئەفریقا سەریهەڵدا و لە 24ی ئەم مانگەدا بە فەرمی ڕاگەیەندرا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکردووە، ڤایرۆسەکە لە ژمارەیەک شریتی ترشی ناوکی پێکهاتووە کە هەندێکیان مەترسیدارن.

بابەتی پێشتر

هۆشداری دەدرێت.. ساڵانە 36 ملیۆن درەختی ئەمریكا لەناودەچن

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا لێدوانێكی لۆكاشینكۆ لەبارەی وەرگرتنی كۆچبەران ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share