زیاتر لە 200 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

309 توشبوو چاكبوونەتەوە

تەندروستی هەرێم توشبوونی زیاتر لە 200 كەسی نوێی بە كۆرۆنا ئاشكراكرد و دەشڵێت، زیاتر لە 300 توشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی كانونی یەكەم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا سێ هەزار و 854 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 238 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 309 توشبوو چاكبوونەتەوە و 11 توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە بە حەوت حاڵەتی مردن.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 100 هەزار و 957 توشبوو، لەو ژمارەیە 65 هەزار و 592 توشبوویان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 314 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی…
Total
0
Share