ئیدارەی دارستانەكانی ئەمریكا هۆشداری دەدات لەو گرفتەی ڕووبەڕووی دارستانەكانی وڵاتەكەی دەبێتەوە و دەڵێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان ساڵانە 36 ملیۆن درەخت بەهۆی قەتیسبوونی گەرما و خراپ بەكارهێنانەوە لەدەستدەدات.
بەپێی توێژینەوەیەك كە بەمدواییە بڵاوكراوەتەوە، ئەو زیانانەی بەر دارستان و درەختەكان دەكەون كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ئاووهەوا بەشێوەیەكی گشتی.
ئیدارەكە ڕێنوێنی ڕوواندنی یەك ترلیۆن درەخت دەكات، بەمەبەستی زامنكردنی هێشتنەوەی درەخت لەسەر ڕووبەری 40%ی شارەكانی ئەمریكا.
توێژینەوەكە دەشڵێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان 1%ی كۆی درەختەكانی لەماوەی نێوان 2014 و 2019 لەدەستداوە.
ئاماژەشدەدات، بەردەوامی لەدەستدانی درەختە پارێزەرەكان واتا بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەناو شارەكانی ئەمریكادا بە نزیكەی 4 پلەی سەدی.
توێژینەوەكە دیارترین هۆكارەكانی كەمبوونەوەی درەخت دەگەڕێنێتەوە بۆ گەردەلول و سوتاندن و نەخۆشی و مێرووە زیانبەخشەكان، بەڵام هۆكاری سەرەكی لەدەستدانی ئەو درەختانە بۆ بڕینەوەیان و پەرەپێدانی مەدەنی دەگەڕێنێتەوە.
تێچووی ئابوریی لەدەستدانی درەختەكان دەگاتە نزیكەی 96 ملیۆن دۆلاری ساڵانە، بەهۆی بەرزی بەهای ساردكردنەوەی پەیوەندیدار بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما سەرەرای ئەو ژەهراویبوونەی لەسایەی نەبوونی درەختدا ڕوودەدات.