ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و نیگەرانیی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەو مامەڵەیەی لەگەڵیداکراوە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەفسەران و کارمەندان، سەردانی ماڵی خوێندکار (ئاکار دانا ابوبکر)یان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، سەرەڕای بەسەر کردنەوە و هەواڵپرسین، نیگەرانیی بەڕێوەبەر و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی ئاسایشی سلێمانیان  گەیاندووەتە ئەو خوێندکارە و خانەوادەکەی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی چەندین پڕۆژەی هەیە
هاتوچۆی سلێمانی: قەرەباڵغی شەقامەکان بە ئێمە چارەسەر ناکرێت

شەقامەکانی سلێمانی ڕۆژانە و بەتایبەتی لە بەیانیان و هاتوچۆی فەرمانبەران و خوێندکاراندا قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆوەدەبینێت، هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت،…
Total
0
Share