لەبارەی ئەو ئاگرەی لە بەکرەجۆی سلێمانی کەوتەوە روونکردنەوە دەدرێت

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “ئەو ئاگرەی لە بەکرەجۆ کەوتەوە سووتانی پووش و پەڵاش بووە”.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو ئاگرەی لە گەڕەکی بەکرەجۆ کەوتەوە سووتانی پووش و پەڵاش بووە لە زەوییەکی چۆڵدا”.

وتیشی، “ئەو دەنگۆیانەی باس لە سووتانی خانوو دەکەن دوورن لە راستییەوە و ئاگرەکەش هەر زوو لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share