ئه‌مڕۆ ڕۆژى جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنانه، به‌پێی ئامارێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژانە لە جیهاندا 137 ژن لەلایەن ئەندامانی خێزانەکانیانەوە دەکوژرێن، له هه‌رێمى كوردستانیش ئاماره‌كان هێشتا بەرزن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵى 1999ــوه ڕۆژى 25ى تشرینی دووه‌مى وه‌كو ڕۆژى جیهانیی نه‌هێشتنى توندوتیژی دژى ژنان دیاریكردووه، له‌و ڕۆژه‌دا چالاكیی جۆراوجۆر له وڵاتان ئه‌نجام ده‌درێن بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان، لهبهشیك له وڵاتانیش ژنان خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لە ئەمساڵدا لە هەرێم 12 هه‌زار سكاڵا تۆماركراون
له هه‌رێمى كوردستان، به‌پێی ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی توندوتیژى دژى ئافره‌تان و خێزان له هه‌رێمى كوردستان، له‌ماوه‌ى 10 مانگى ڕابردوودا 40 حاڵه‌تى كوشتن، 61 حاڵه‌تى خۆكوشتن، 72 حاڵه‌تى خۆسووتاندن، 12 هه‌زار و 85 سكاڵا و 155 حاڵه‌تى سێكسی تۆماركراون.
چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان و لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژناندا، 16 ڕۆژ چالاكیى جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن، كه تایبه‌تن به نه‌هێشتنى توندوتیژى.
”قه‌یرانى دارایی و نه‌بوونى هۆشیاری، لە هۆكارەكانی توندوتیژین”
له عێراق به‌پێی ئامارى ڕێكخراوێكى تایبه‌ت به كاروبارى ژنان، له ئەمساڵدا له‌سه‌رانسه‌رى عێراقدا 14 هه‌زار ژن توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه.
ڕێكخراوی مافی ژنانی عێراقی ئاشكرایكردووە، ژنان تووشی ده‌ستدرێژیى سێكسی، لێدان و حاڵه‌تى جۆراوجۆی توندوتیژى بوونه‌ته‌وه.
ڕێكخراوەكە پێشی وایە، به‌هۆی قه‌یرانى دارایی و نه‌بوونى هۆشیاری له كۆمه‌ڵگه‌دا، حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژى دژى ژنان و خێزانی ڕوو له‌زیادبوونه.
به‌پێی ئامارى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، لە سەرانسەری جیهان، نزیکەی 736 ملیۆن ژن، واتە لە سێ ژن، یەکێکیان لانیکەم جارێک لە ژیانیاندا، لەلایەن هاوژینەکانیان یان کەسانی دەرەوەی خێزانیانەوە ڕووبەڕووی لێدان یان توندوتیژیی سێکسی بوونەتەوە، كه 30٪ی ئەو ژنانە تەمەنیان 15 ساڵ و بەرەو سەرەوەیە.
بەشێكی زۆری توندوتیژییەكان دژی ژنان لەلایەن هاوسەرەكانیانەوەیە، نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، لەو 736 ملیۆن ژنە، 640 ملیۆنیان، لەلایەن هاوژینی ئێستا یان پێشوویانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، کچانی تەمەن 15 تاوەکو 19 ساڵان کە ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە، یان لە پەیوەندییه‌کی سۆزداریدان، لە چواریان، یەکێکیان لەلایەن هاوژین یان هاوبەشەکانیانەوە توندوتیژیی جەستەیی یان سێکسییان بەرامبەر کراوە.
نەتەوە یەكگرتووەكان دەشڵێت، ڕۆژانە لە جیهاندا 137 ژن لەلایەن ئەندامانی خێزانەکانیانەوە دەکوژرێن، هەروەها کەمتر لە 40٪ی ئەو ژنانەی توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت، سکاڵا تۆماردەکەن، یان داوای هاوکاری دەکەن.
به‌پێی بەدواداچوونە جیاوازەكان، بەتایبەت داتاى ناوه‌نده‌كانى تایبەت بە كاروبارى توندوتیژى دژی ژنان، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە توندوتیژی دژی ژنان زیادیکردووە و لە هەندێك وڵاتیش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ژنان بۆ داواکردنی یارمەتی و بەهاناوەچوون لە ناوەندەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پێنج هێندە زیادیان کردووە.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپرسیى ناوه‌نده‌كان، لە سەرانسەری جیهاندا، 6٪ی ژنان ئاشکرایان کردووە، لەلایەن ئەو کەسانەوە توندوتیژیی سێکسییان بەرامبەر کراوە کە نە هاوژینیانن و نە خۆشەویست