هەینیی رەش، رۆژی سپیی کڕیاران

هەینیی رەش، چوارەمین هەینی مانگی تشرینی دووەمە، بە یەکەم رۆژی وەرزی بازاڕکردن دادەنرێت، فرۆشیاران بە داشکاندنەکانیان رۆژێکی سپی بۆ کڕیاران دەستەبەر دەکەن.

یەکەم هەینیی رەش لە ساڵی 1869 روویدا دوای ئەوەی چەند بازرگانێک هەوڵیان دا بازاڕی زێڕ قۆرخ بکەن، کە دواجار بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی دارایی و داڕمانی بازاڕ و  دەستپێکی خراپیی دۆخی ئابووریی، بەو پێیەی نرخی سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتیان گران بوون.

بۆ دەرباز بوون لەو تەنگەژەیە، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا یۆلیسیس گرانت پێشنیاری فرۆشتنی ئەو ئاڵتونانەی کرد کە لە خەزێنەی ئەمریکادا هەبوون، دواتریش چەندین دوکانی دیکە بڕیاریاندا داشکاندنی بەرچاو بۆ کاڵاکانیان بکەن بەجۆرێک دەگەیشتە زیاتر لە ٪90 ی نرخی راستەقینەیان.

لە کاتێکدا زۆر کەس پێیان وایە زاراوەی هەینیی رەش رەگ و ریشەی خۆی لە مانای رەشدا دەبینێتەوە، بەڵام لە راستیدا وا نییە و لە رووی مێژووییەوە رەش پەیوەست بووە بە رۆژانی فشاری ئابووریی، پێچەوانەی ڕۆژانی سەرکەوتنی بازرگانی لە ئەمریکادا.

زاراوەکە ساڵی 1960 لەلایەن پۆلیسەکانی هاتوچۆی فیلادلفیا بەکارهێنرا بۆ وەسفکردنی رۆژی دوای جەژنی سوپاسگوزاریی، چونکە دەبوو چەندین کاتژمێر کاربکەن بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی زۆر لە شەقامەکاندا بەوپێیەی خەڵکانێکی زۆر بۆ دەستخستنی پێداویستییەکانیان روویان لە دوکانەکان دەکرد ، ئیدی ئەو ناوە لەسەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەوە و لەو کاتەوە هەتاکو ئێستا ساڵانە لەو رۆژەدا داشکاندنی بەرچاو دەکرێت.

لەم چەند ساڵەی دواییدا، هەینیی رەش (black Friday) لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بووەتە باو، کڕیاران لە داشکاندنەکان سودمەند دەبن.

لەهەرێمی کوردستانیش چەند ساڵێکی کەمە، هەینیی رەش پەیڕەو دەکرێت تێیدا فرۆشیاران بە داشکاندنی شمەک و کاڵاکانیان رۆژێکی سپی بۆ کڕیاران دەستەبەر دەکەن، ئەو دوکان و مارکێت و مۆڵانەی داشکاندن دەکەن جمەیان دێت لە کڕیاران.

لەو رۆژەدا کڕیارەکان بەدڵخۆشییەوە روو لە فرۆشگاکان دەکەن و فرۆشیارەکانیش بەئومێدی هاتنی زۆرترین کڕیار، دەرگای دووکان و مۆڵەکانیان دەخەنە سەرپشت، بۆ کڕیارەکان جەژنی کڕینە و بۆ فرۆشیارەکانیش جەژنی فرۆشتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەمەوێت خەڵووز بچێتە پەرتووكەكانی مێژووەوە
وڵاتان هەوڵدەدەن بە كردار ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببنەوە

نوێنەرانی نزیكەی 200 وڵات لە كۆنگرەی كۆپ 26 لە سكۆتلاند كۆدەبنەوە و دۆخی ئاووهەوا تاوتوێدەكەن، ئامانجی كۆنگرەكە پشتیوانیكردنی…
زیاتر ببینە

بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی ئێستا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەغداد زیاتر لە 90 ملیار دیناری لە پارەی مووچە بڕیوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 90 ملیار دینار لە پارەی…
Total
0
Share